764 موچەخۆرن
گرێبەستی سەرجەم کارمەندانی دەزگای مینی هەرێم بۆ ساڵی 2026 نوێکرایەوە
964+
فەرهاد حەسەن
حکومەتی هەرێمی کوردستان گرێبەستی سەرجەم فەرمانبەرانی دەزگای مینی بۆ ساڵی 2026 نوێکردەوە کە ژمارەیان بریتییە لە 764 موچەخۆر.
بەپێی نووسراوێکی ئەنجومەنی وەزیران کە ئومێد سەباح سەرۆکی دیوان واژۆی کردووە و لە 8.12.2025 دەرچووە، رەزامەندی دراوە لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستی ئەو 764 موچەخۆرەی بەشێوەی گرێبەست لە دەزگای مینی هەرێم، لە هەر چوار پارێزگاکە و ئیدارەی گەرمیان، کار دەکەن.
ئەو ژمارە موچەخۆرەی دەزگای مین دابەشی سەر سێ لیستی جیاواز کراون، یەکەمیان ئەوانەی لەناو ئۆفیسی سەرەکی کاردەکەن، دووەمیشیان ئەوانەی لە کێڵگەمینەکانن و خەرجکردنی موچەکانیان بەپێی مادەی دوازدەیەمی رێنمایی دارایی ژمارە 10ـى ساڵی 2019 یە، لیستی سێیەمیشیان ئەوانەن موچەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆیە.
ئاماژە بەوەش کراوە، کە نوێکردنەوەی گرێبەستەکە لە رێکەوتی 1.1.2026 تا 31.12.2026 ـه.