بەکرێ وەریاندەگرێت

دەزگای مین داوای 44 لانکروزەر و پاترۆڵ دەکات

964+

ژووری هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی کاروباری مینی سلێمانی دەیەوێت 44 ئۆتۆمبێل بەکرێبگرێت و دەڵێت دابەشیاندەکات بەسەر تیمەکانی مین لە سنووری پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک، کەرکوک، هەڵەبجە و ئیدارەی راپەڕین.

ئەمڕۆ هەینی 13.9.2024، دەزگای مینی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پێویستیان بە بەکرێگرتنی 24 ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتا لاندکروزەر و نیسان پاترۆڵ هەیە داوا دەکات هەر کەس لەو جۆرە ئۆتۆمبێلانەی هەیە و خوازیارە بەکرێی بدات، سەردانیان بکات.

بۆ هەر ئۆتۆمبێلێک بڕی ملیۆنێک و 300 هەزار دینار دیاریکراوە، کاتی کارکردنیشیان هەفتەی پێنج رۆژە و لە کاتژمێر 5:00ـی بەیانی دەچنە سەر کار و نزیکی 12:00ـی پاش نیوەڕۆ کاریان کۆتاییدێت.

شۆفێری ئۆتۆمبێلەکان دەبێت خۆیان بەنزین بکڕن و کرێی مانگانەشیان لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان دابیندەکرێت، سەرۆکی دەزگای مین وای وت.

جەبار مستەفا، سەرۆکی دەزگای مین بە 964ـی راگەیاند، ماوەی پێنج رۆژ دیاریکراوە بۆ وەرگرتنی ئەو ئۆتۆمبێلانە و هەر کەس دەیەوێت دەتوانێت لەو پێنج رۆژەدا سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی سلێمانی بکات لە شەقامی بازنەیی مەلیک مەحموود – پردی کۆبانێ – تەلاری رۆیاڵ پاڵاس، بە مەبەستی وەرگرتنی فۆڕم.

لەدوای ئەو پێنج رۆژە، وادەی پێنج رۆژی دیکە دیاریدەکرێت بۆ گەڕاندنەوەی فۆڕمەکان.

دەزگای مین 167 پارچە مین و تەقەمەنی لە بارەگایەکی ئاسایش...

دەزگای مین 167 پارچە مین و تەقەمەنی لە بارەگایەکی ئاسایش گواستەوە