تەواوی فەرمانگە و قوتابخانەکان دەگرێتەوە
پارێزگاری نەینەوا چوار رۆژی بۆ ئێزدییەکان کردە پشووی فەرمی
964+
فەرهاد حەسەن
بەبۆنەی نزیکبوونەوەی جەژنی رۆژی ئێزی، پارێزگاری نەینەوا چوار رۆژ پشووی فەرمی بۆ ئێزدییەکان راگەیاند.
عەبدولقادر دەخیل پارێزگاری نەینەوا، وێنەیەکی خۆی و بابەشێخی ئێزدییەکانی بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی، دەوامی فەرمی لە سەرجەم قوتابخانە و دامودەزگا حکومییەکان بۆ کۆمەڵگەی ئێزیدی لە 16 تاوەکو 19ی ئەم مانگە رادەگیرێت و دەبێتە پشووی فەرمی بۆیان.
دەشڵێت “پشووەکە بەبۆنەی جەژنی رۆژوو (رۆژی ئێزی)یە و هیوای جەژنێکی پڕ لە بەرەکەت و رۆژانی پڕ لە خێر و ئارامییان بۆ دەخوازم”.