گەنجێکی هەولێر سێ کیلۆ زێڕ بۆ هاوژینەکەی دەکڕێت

964+

بەشی کوردی

گەنجێک لە هەولێر سێ کیلۆ زێڕ بۆ هاوژینەکەی دەکڕێت، وتەبێژی سەندیکای زێڕینگرانیش دەڵێت: پێشتریش سێ کیلۆ و دوو کیلۆ کڕاوە.

هەندرێن وەرتی، وتەبێژی سەندیکای زێڕینگرانی کوردستان بە 964ـی وت، چەند رۆژێک پێش ئێستا، گەنجێک لەلای زێڕینگری حاجی ئازاد، بڕی سێ کیلۆ زێڕی بۆ هاوژینەکەی کڕیوە.

دەشڵێت: ئەمە شتێکی ئاساییە و پێشتریش لەناو زێڕینگران خەڵکی دەوڵەمەند هەبووە بڕی زێڕی زۆری کڕیوە، تەنانەت هەفتەی رابردوو لای کاک ئاکۆی زێڕینگر بووم، بۆی باسکردم کە خەڵک هەبووە دوو کیلۆ زێڕی کڕیوە.

زیاتر وتی “تەنانەت هەیە لای من 10 میسقاڵی کڕیوە، ئەمە دەگەڕێتەوە سەر توانای دارایی ئەو کەسە”.

سێ کیلۆ زێڕ، دەکاتە 600 میسقاڵ و بەنرخی ئەمڕۆی بازاڕ دەکاتە 180 هەزار دۆلار.