هەمان جلی لەبەرە

تەرمێک لە زێی قەندیل دۆزراوەتەوە و گومان دەكرێت “ئاڤێستا” بێت

964+

ئاكام غەفور

ئەم ئێوارەیە تەرمێك لە نزیك گوندی سەرگەور لەسەر زێێ قەندیل دۆزراوەتەوە و گومان دەكرێت تەرمی ئاڤێستا بێت، ئەو كچە مامۆستایەی چەند مانگێك لەمەوبەر خنكا وتا ئێستاش تەرمەكەی نەدۆزاوەتەوە.

پەیامنێری 964 خۆی گەیاندە شوێنی دۆزینەوەی تەرمەكە و ئەو ڤیدیۆیەشی دەست 964 كەوتووە، وا دەردەكەوێت ئەو تەرمەی دۆزراوەتەوە، هەمان جلی دوادەركەوتنی ئاڤێستای لەبەرە (تێ شێرتی سوور و پانتۆڵی رەش و پێڵاوی رەش و سپی).

تیمەكانی بەرگریی شارستانیی سۆران گەیشتوونەتە شوێنی دۆزینەوەی تەرمەكە و ئیتر رێوشوێنەكانی ناسینەوەی تەرمەكە دەستیپێكردووە.

مامۆستا ئاڤێستا یوسف، تەمەن 27 ساڵ، رۆژی 5.4.2025 بۆ گەشت و سەیران، لەگەڵ بنەماڵەکەی لە هەولێرەوە چوونە دەڤەری باڵەکایەتی و لە سەر رووباری تەنگاتور حەوانەوە، بەڵام لەپڕ بەهار و سروشت و دڵخۆشیان لێبوو بەشین، براکەی کەوتە ناو رووبار و مامۆستا ئاڤێستا بۆ دەرهێنانەوەی، خۆی خستەناو ئاوەکە، هەرچەندە براکەی رزگاری بوو و هاتەدەرەوە بەڵام، مامۆستا ئاڤێستا ئاو بردی و تا ئێستا بێ سۆراغە و دوای ماوەیەكی زۆریش لە گەڕان و سۆراغ، هێشتا باوك و كەسوكارەكەی چاویان لە رەحمی خوایە و دەست بە دوعان بۆ سۆراغێكی كچەكەیان.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

تەنیا دوو رۆژی دیکە بەدوای تەرمی ئاڤێستادا دەگەڕێن

تەنیا دوو رۆژی دیکە بەدوای تەرمی ئاڤێستادا دەگەڕێن