بەرەو 61 دۆلار سەربەرەوخوارە

نرخی نەوت زیاتر دابەزی

شۆڕش قادری

دوای ئەوەی لە کۆتاییەکانی هەفتەی رابردوو نرخی نەوت رووی لە دابەزین کردەوە، ئەمڕۆ زیاتری لێبووەوە و هەر بەرمیلێک لە دەورووبەری 61 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەمڕۆ شەممە 13.12.2025 و لەکاتی کردنەوی بازاڕی جیهانیی نەوت، نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 61 دۆلار و 12 سەنت دیاریکراوە و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی بە رێژەی 0.26% دابەزیوە.

هەروەها نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی تێكساس بە 57 دۆلار و 44 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و ئەویش نرخەکەی 0.16٪ دابەزیوە.

وەبەرهێنەرانی نەوت چاوەڕێی گفتوگۆی ئاشتیی نێوان روسیا و ئۆكرانیا دەكەن، كە ئەگەر بێتەدی، خواست لەسەر نەوت زیاتر دەبێت، هەرچەندە ترس لەسەر بەرزبوونەوەی نەوتی ئەمباركراوی ئەمریكا هەیە، كە هەمیشە كاریگەریی لەسەر نرخی بازاڕی نەوت هەیە.