گوندی "کانی لەلە" زۆرترینە

نزیکەی 230 جوتیاری تەقتەق زەرەرمەندی لافاوەکە بوونە

فەرهاد حەسەن

قایمقامی تەقتەق ژمارەی  ئەو جوتیارانەی ئاشکرا کرد کە لە لافاوەکەی چەند رۆژی رابردوو لە سنووری قەزاکای زەرەرمەند بوونە کە کۆی گشتیان دەگاتە نزیکەی 230 جوتیار.

ئاسۆ مستەفا، قایمقامی تەقتەق بە وەکالەت لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا ئاشکرای کرد، زۆرترین ژمارەی جوتیار کە زەرەرمەند بوبن لە گوندی کانی لەلە بووە کە 61 جوتیار بووە و زیان بە باخ  ئاژەڵ و ماسییەکانیان کەوتووە.

گوندی چۆم حەیدەر 49 جوتیار، کانی رەش و گەرموکی تەقتەق هەریەکەی 29   جوتیار، گوندەکانی موخەڕس و سەرکەڵەک هەریەکەی 20 جوتیار، گوندی مەلازیاد 11 جوتیار،  گوندی ساتوقەڵا شەش جوتیار، گوندی باخەزێ چوار جوتیار، زەرەرمەن بوونە.

باسی لەوەشکرد هەر بەهۆی لافاوەکەوە، چوار پڕۆژەی گەشتیاری گەورە کە لەسەر زێی بچووک دروستکراون زیانی زۆریان بەرکەوتووە، شەقامێکی سەرەکی قەزاکەشیان  کێشەو گرفتی زۆری بۆ دروستبووە کە پێویستی 900 ملیۆن دینار هەیە تاوەکو چاکدەکرێتەوە.