“بەرپرسیارێتی رووخانی خانووەکان هەڵناگرین”

+964
هیڤی دێوالی – دهوک

لە گەڕەکی برایەتی دهۆک لافیتەیەک دەبینرێت کە تێیدا نوسراوە “بەرپرسیارێتی رووخانی خانووەکان هەڵناگرین” موختاری گەڕەکەکە هۆکارەکەی بۆ کۆنی باڵەخانەکان دەگەڕێنێتەوە.

بەپێی گێڕانەوەکان، برایەتی کۆنترین گەڕەکی ناوەندی دهۆکە و تەمەنی دروستبوونی دەگەڕێتەوە بۆ 300 ساڵ لەمەوبەر لە لایەن کریستیانەکانی دەڤەرەکە.

حیکمەت خۆشو هورمز موختاری گەڕەکی برایەتی بە تۆڕی 964ی وت “لەبەر کۆنی گەڕەکەکە و مەترسی رووخانی باڵەخانەکان ئەو ئاگادارییەیان هەڵواسیوە”.

964 دەزانێت، بەشێک لەو لافیتانە پێش پێنج ساڵ لەمەوبەر لەو گەڕەکە هەڵواسراون.

موختاری گەڕەکەکە باسی لەوە کرد، جاران ئەو گەڕەکە 500 خانووی تێدا بووە، بەڵام ئێستا نزیکەی 100یان بە ساغی ماونەتەوە.