لە ناو کۆڵانێکی کەلار

منداڵێک ئۆتۆمبێل لێیدا و گیانی لەدەستدا

میلاد جەلال – گەرمیان

لە ناو کۆڵانێکی کەلار منداڵێکی تەمەن سێ ساڵ ئۆتۆمبێل لێیدا و گیانی لەدەستدا.

رەفیق قادر بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەھید ھەژار لە کەلار بە 964ى وت، “کەمێک پێش ئێستا منداڵێک ھێنرایە نەخۆشخانەکەمان کە ئۆتۆمبێل لێیدابووە و هەر لە شوێنی رووداوەکە گیانی لەدەستدابوو”.

“روداوەکە لەگەڕەکی گۆران بووە لە قەزای کەلار، منداڵەکە لە کۆڵانی خۆیان یاری کردووە و لەو کاتەدا ئۆتۆمبێل لێیداوە”، رەفیق قادر وای وت.

منداڵەکە ناوی میر بەرھەمە و تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی کەلار کراوە، دوای توێکاری رادەستی کەسوکاری دەکرێتەوە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری