ژمارەیەک کارتی نیشتمانی _ وێنە: 964
وەزارەتی ناوخۆی عێراق:
دەرهێنانی كارتی نیشتمانی نەبووەتە 50 هەزار دینار
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند ئەو هەواڵ و دەنگۆیانەی باس لە زیادكردنی پارەی دەرهێنانی كارتی نیشتمانی بۆ 50 هەزار دینار دەكەن، دوورن لە راستییەوە و شتی وا لەگۆڕێ نییە.
وەزارەتەكە ئەم ئێوارەیەی دووشەممە 8.12.2025 لە راگەیاندراوێكدا دەڵێن، “هەواڵ و دەنگۆی زیادكردنی پارەی دەرهێنانی كارتی نیشتمانی بۆ 50 هەزار دینار رەتدەكەینەوە، كە گوایە بەهۆی كورتهێنانی دارایی پارەی كارتی نیشتمانی زیاد دەكرێت”.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق هەروەها رایگەیاند، لەگەڵ رەتكردنەوەی دەنگۆیەكە، داوا لە هەموو لایەك دەكەین بە وردی زانیارییەكان بگوازنەوە و هەواڵی درۆ و ناڕاست بڵاونەكەنەوە و لە سەرچاوەی زانیارییەكان دڵنیا ببنەوە.
دەرهێنانی كارتی نیشتمانی بە شێوەی وەرگرتنی نۆرەی ئەلیكترۆنییە و بە عەریزەنووسینەوە كەمتر لە 10 هەزاری تێدەچێت، ئەگەریش بە شێوەی پەلە بتەوێت كارەكەت بۆ بكرێت بە شێوەی ڤی ئای پی، ئەوا دەبێت 25 هەزار دینار بدەیت جگە لەو نزیكەی 10 هەزارەی بۆ مامەڵەكە پێویستت دەبێت.