لە هەولێر
بۆ رێگریکردن لە دروستبوونى لافاو؛ 1200 کارمەند و 25 تیم لە ئەرکدان
964+
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
بەڕێوەبەرایەتى ژینگەپارێزى هەولێر زۆر باش کەوتووەتەخۆ، 1200 کارمەندى ئەرکردار کردووە بۆ ئەوەى رێگرى لە دروستبوونى لافاو بکات.
ژیار جەلالن بەڕێوەبەرى ژینگەپارێزى هەولێر بە 964ـى وت،”بە 1200 کارمەند، هەموو ئەو شوێنانەى خاڵى لاوازن بۆ دروستبوونى لافا و کۆبوونەوەى ئاو، سەرقاڵى پاککردنەوەى ئاوەڕۆ و مەنهۆڵەکانین”.
لاى خۆیەوە، بەرگرى شارستانى هەولێر بە 25 تیم لە مەیدانە و ئامادەیە بۆ هەر حاڵەتێکى نەخوازراو.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح