هەولێر

ئەمجارە پردى سەیداوە بەسەلامەت لێى دەرچوو

ئەحمەد شەمزین- هەولێر

هەولێر، ئەزمونێکى تاڵى لەگەڵ ژێر پردى سەیداوە هەیە، لە ساڵانى رابردوو چەندین رووداوى نەخوازراوى لافا و کۆبوونەوەى ئاو لەو شوێنە، زەرەر و زیانى زۆرى بە هاوڵاتیان گەیاند، بەڵام پلانى ئەمساڵى بەڕێوەبەرایەتى ژینگەپارێزیى سەرکەوتوو بوو.

پلانەکە بەشێوازێکە، لەکاتى هاتنى شەپۆلى بەهێزى باران، شەقامى ژێر پردەکە دادەخرێت و رێگە نادرێت ئۆتۆمبێل لەوێ رابگیرێت، ئەوە جگە لە لابردنى ئەو کۆنکرێتانەى لە ژێر پردەکە دانرابوون.

لە شەپۆلى ئەمجارە، سەرەڕاى داخستنى شەقامى ژێر پردەکە، هیچ لافا و کۆبوونەوەیەکى ئاو رووینەدا و بەسەلامەت لێى دەرچوو.

ژێر پردى سەیداوە لە هەولێر، یەکێکە لەو شوێنانەى کە وەک خاڵى لاواز سەیر دەکرێت و لە کاتى شەپۆلى بەهێزى بارانبارین، مەترسى لافا و کۆبوونەوەى ئاوى لەسەرە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح