تیمەکانی بەرگری شارستانی لایاندەبەن

لەسەر رێگای بێخاڵ چەند تاشەبەردێک کەوتوونەتە خوار

964+

ئاکام غەفور – سۆران

لە سەر رێگای بێخاڵ چەند تاشەبەردێک کەوتوونەتەخوار  و ئاستەنگی هاتوچۆیان دروست کردووە، لە دوای ئەوەی پەیامنێری 964 پەیوەندی بە بەرگری شارستانییەوە کرد، تیمەکان گەیشتنە شوێنەکە و بەردەکان لەسەر رێگەگە لادەبەن.

کاروان میراودەلی بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سۆران بە 964ـی وت، “لە دوای ئەوەی ئاگادارتان کردینەوە تیمەکانمان ناردە شوێنەکە، ئەو بەردانەی بچوکن تیمەکان بە دەست لای دەدەن و دوو بەردی گەورەش کەوتونەتە خوارەوە پێویستە بە شۆفڵ لایان بدەین”.

جگە لە بێخاڵ هەر ئەم بەیانییە لە هەر یەک لە رێگەکانی گەلی عەلی بەگ، سۆران بۆ چۆمان و سپیلیکیش بە هەمان شێوە چەند تاشە بەردێک کەوتوونەتە خوارەوە و هاتوونەتە سەر رێگە.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

بەشێک لە شاخی سەر رێگای بێخاڵ داڕما

بەشێک لە شاخی سەر رێگای بێخاڵ داڕما