42 ساڵە بە نانکردن نان پەیدا دەکات
964+
هیڤی دێوالی – دهۆک
ماوەی 42 ساڵە بەهێزی بازووەکانی بژێوی ژیانی لە دروستکردنی نانکردن دایە و نانی پێ پەیدادەکات.
سەبیحە عەلی، ئەو ژنە 55 ساڵەی دانیشتووی کۆمەڵگەی قەدش کە ماوەی 42 ساڵە نان بۆ دروست دەکات.
کۆمەڵگەی قەدش، سەر بە ناحیەی سەرسەنگی سەر بە قەزای ئامێدی سنووری پارێزگای دهۆکە.
سەبیحە عەلی، ماوەی 12 ساڵە نانەواخانەیەکی دامەزراندووە و چەندین جۆری نان دروستدەکات، بەهۆی خواست لەسەر نانەکانی و پڕۆژەکەی فراوان کردووە و ماوەی حەوت مانگە لە سەرسەنگیش نانەواخانەیەکی داناوە.
لە نانەواخانەی بێوار، جگە لە سەبیحە کە خاوەنی پڕۆژەکەیە ئەوا دەرفەتی کاری بۆ سێ ژن و شەش پیاو رەخساندووە و رۆژانە شەش بۆ حەوت فەردە ئارد دەکەن بە نان.
سەبیحە دەڵێت: لە منداڵییەوە حەزم لە دروستکردنی نان بووە، پێویستە هەموو ژنێک خاوەن کاری تایبەتی خۆی بێت.
پیداچوونەوە: فەرمان سادق