قایمقامییەتی دەربەندیخان وا دەڵیت؛

زیاتر لە یەک تۆن خۆراکی ماوەبەسەرچوو لەناوبرا

964+

فەرهاد حەسەن

قایمقامییەتی دەربەندیخان دەڵێت، لە سێ مانگی رابردوودا لە رێگەی لیژنەکانی چاودێرییەوە بە وردی چاودێری بازاڕ کراوە و توانیویانە زیاتر لە یەک تۆن خۆراکی ماوەبەسەرچوو لە شوێنی جیاوازەکان کۆبکەنەوە و ئەمڕۆش لەناویان برد.

لە ئەنجامی ئەو گەڕان و پشکنینانەدا کە لیژنەی باڵای چاودێریکردنی بازاڕ لە قایمقامیەت ئەنجامیان داوە، توانرا بڕی یەک تۆن لە ماددە خۆراکییە ماوەبەسەرچووەکان و ناشیاو بۆ بەکارهێنان دەستبەسەر بکرێت، دواتر ئەو بڕە زۆرەی خۆراک بەپێی رێنماییە زانستی و تەندروستییەکان و بە ئامادەبوونی لایەنە پەیوەندیدارەکان لەناوبراوە.

قایمقامیەتی قەزای دەربەندیخان جەختدەکاتەوە کە لیژنەکانی چاودێری بەردەوام دەبن لە هەڵمەتەکانی گەڕان و پشکنینەکانیان بە مەبەستی رێگرتن لە ساخکردنەوەی خۆراکی خراپ و پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیان.

داواش لە هاوڵاتیانی سنوری قەزاکە دەکات، وەکو هەمیشە هاوکار و هەماهەنگی لیژنەکە بن و لە کاتی هەبوونی هەر سەرپێچی و گومانێکدا، بە زووترین کات پەیوەندی بە، ژمارانەی خوارەوە بکەن:

سەرۆکی لیژنە: 07725105922

ئەندام: 07721184157

ئەندام: 07701285668

ئەندام: 07722642966

سێ تۆن شمەک و خۆراکی ماوەبەسەرچوو لە چەمچەماڵ لەناوبرا...

سێ تۆن شمەک و خۆراکی ماوەبەسەرچوو لە چەمچەماڵ لەناوبران

زیاتر لە چوار تۆن خۆراکی ماوەبەسەرچوو لە کفری لەناوبرا

زیاتر لە چوار تۆن خۆراکی ماوەبەسەرچوو لە کفری لەناوبرا