تابلۆی ریکلام و دروشم و ئاڵای حزبەکان لەسەر شەقامەکانی کەرکوک لادەبرێن – وێنە؛ پارێزگای کەرکوک
"لە چوارچێوەی رێکخستنەوەی شاردایە"
تابلۆی ریکلام و دروشم و ئاڵای حزبەکان لە شەقامەکانی کەرکوک لادەبرێن
شۆڕش قادری
بەمەبەستی رێکخستنەوەی دیمەنی شار و پاراستنی سەلامەتی پیادە، شارەوانی کەرکوک تابلۆکانی ریکلام و دروشم و ئاڵای حزبەکان لەسەر شۆستە و شەقامەکان لادەبات.
بەپێی راگەیەنراوێکی پارێزگای کەرکوک، کەرتی یەکی شارەوانی بەردەوامە لە جێبەجێکردنی هەڵمەتی لابردنی تابلۆکانی ریکلام و دروشم و ئاڵا حزبییەکان لەسەر شەقام و شۆستەکان لە ناوچە جیاجیاکانی شار.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو رێکارانە لە چوارچێوەی پلانی شارەوانیدا دێت بە مەبەستی رێکخستنی دیمەنی گشتی شار و پاراستنی سەلامەتی پیادە، بەشێوەیەک کە ژینگەیەکی ئارام بۆ خەڵکی کەرکوک فەراهەم بکات.