شۆفێرەکەی بەسەختی برینداربووە

لە زاخۆ ئۆتۆمبێلێک محاویلەیەکی کارەبای خست و خۆیشی وێران کرد

964+

شۆڕش قادری

لەسەر جادەی زاخۆ – دهۆک ئۆتۆمێلێک خۆی لە محاویلەیەکی کارەبا دا، محاویلەکەی خست و خۆیشی وێران کرد.

بەپێی راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی زاخۆ، کاتژمێر 12ـی شەوی رابردوو و لەسەر رێگای سەرەکیی زاخۆ – دهۆک و بەدیاریکراوی لەبەردەم زانکۆی زاخۆ، ئۆتۆمبێلێک لە جۆری شۆڤەرلێت تاهۆ، خۆی لە دوو ستونی کارەبا داوە کە محاویلەیان لەسەر بووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە ئەنجامی رووداوەکە، جگە لەوەی کە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بە سەختی برینداربووە، محاویلەکەش کەوتووە و زیانی زۆریش بەر ئۆتۆمبێلەکە کەوتووە.

هاتوچۆی زاخۆ: هەر ئۆتۆمبێلێک باری زیادە باربکات دەستی ...

هاتوچۆی زاخۆ: هەر ئۆتۆمبێلێک باری زیادە باربکات دەستی بەسەردادەگیرێت

لە دوو رووداوی هاتوچۆدا لە زاخۆ هەشت کەس برینداربوون

لە دوو رووداوی هاتوچۆدا لە زاخۆ هەشت کەس برینداربوون