پیاوێک لە پیرزین

گۆڕی کچەکەی کردووە بە دیوەخان

964+

عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

ماوەی پێنج ساڵە پیاوێک بەهۆی گیان لەدەستدانی کچە 12 ساڵانەکەی لە ناو گۆڕستانی پیرزین سەر گۆڕی کچەکەی کردووە بە ژورێک هاوشێوەی دیوەخان، روژانەش سەردانی گۆڕستانەکە دەکات.

حاجی خاڵند، پیاوێکی دانیشتووی پیرزینە و بە 964ـی وت، کچەکەی لە تەمەنی 12 ساڵی بە کارەساتێکی دڵتەزێن گیانی لەدەستدا و لەو کاتەوە تا ئێستا شەو و رۆژ سەردانی گۆڕی کچەکەی دەکات و بەردەوام چاوی لەسەر گۆڕەکەیەتی.

وتیشی، لەسەر گۆڕەکە جیا لەوەی پەرژین و کەپری بۆ کردووە کەوەنتەرێکی بچووک و دەیان گوڵی جۆراوجۆر و گڵۆپ و مەقەڵەی تکە و کوپەی ئاو و تەنانەت کامێرای چاودێریشی بۆ داناوە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی