مەترسى نەهێشتووە

شارەوانی رزگاری کەوتۆتە خۆی بۆ لافاو

964+

میلاد جەلال_گەرمیان

دواى هۆشدارى کەشناسان بۆ ئەگەرى ئەو بارانە بەهێزەى کە بڕیارە لە سبەینێوە ببارێت، شارەوانى قەزاى رزگارى کەوتەخۆیى و رێڕەوەکانى لافاویان پاککردەوە.

ئەرسەلان ئەحمەد، سەرۆکی شارەوانی قەزای رزگاری بە 964ـى وت،”بەچڕی دەستمانکردووە بە پاککردنەوەی رێرەوەکانی لافاو، ئەو ساترانەی لەدەرەوەی قەزاکەش کردبومان ئەمڕۆ توندوتۆڵمان کردنەوە بۆ رێگری لە لافاو”.

“ئەوەی زۆر مەترسی لافاوی ھەبوو لەناو شار بازاری قەزاکەیە، بەھۆی ئەوەی دەرچەی تێپەڕبونی ئاوەکەی بچوکە، ئەویشمان گەورە کردۆتەوە و ئەم ئێوارەیە کارەکانی تەواو بوو و مەترسی لافاو لەناو بازاڕەکەش نامێنێت”،ئەرسەلان ئەحمەد وای وت.

ئاماژەی بەوەش کرد، لەگەڵ دەستپێکردنی شەپۆلی باران بارینەکە ھەموو ئامێر و کارمەندەکانیان ئێشکگر دەبن تا کۆتایی ھاتنی شەپۆلەکە، بۆئەوەی ھاوڵاتیان کەمترین زیانیان پێبگات لەحاڵەتی رودانی لافاو.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

"لافاو زیانى 700 ملیۆن دینارى لە رێگاوبانەکانى گەرمیان داوە"