"16 رۆژ خزمەتکراوە"

نێریەکێوییەک تیمار کرا و بە سروشت شاد کرایەوە

شۆڕش قادری

لە بارزان نێریەکێوییەک تیمار کرا و دوای 16 رۆژ خزمەتکردن، بە سروشت شاد کرایەوە.

بەتالیۆنی ژینگەپارێزی بارزان ڤیدیۆی کاتی گەڕاندنەوەی نێریەکێوییەکی بۆ ناو سروشت و ژینگە جوانەکەی بارزان بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی، “ئاگادارکراینەوە لەلایەن ژینگەدۆستێکەوە کە نێریەکی کێوی هەیە و نەخۆشە، دوای گەیشتنی تیمێکمان بۆ شوێنەکە، راستەوخۆ گەیێندرایە بارەگای بەتالیۆنەکەمان لە مێرگەسۆر”.

ئاماژە بەوەشکراوە،  پاش 16 رۆژ لەچاودێری و چارەسەری پێویست و دڵنیابوونەوە لە سەلامەتی نێریەکێویەکە، بردوویانەتەوە بۆ ناو سروشتی جوان و پارێزراوی دەڤەری بارزان و ئازادیان کردووە.