48 وڵات لە 12 کۆمەڵە کێبڕکێ دەکەن

ئەنجامی تیروپشكی جامی جیهانی 2026 ئاشکرا کرا

فەرهاد حەسەن

ئه‌مشه‌و هه‌ینی لە سەنتەری جۆن كەنەدی لە وانشنتن تیروپشكی جامی جیهانی 2026 راكێشرا كە بڕیارە هاوینی ساڵی 2026 لە ئەمریكا، كەنەدا و مەكسیك بەڕێوەبچێت.

ئەنجامی تیروپشكەكەش بەمشێوەیە بوو؛

كۆمەڵەی یەكەم  A: مەكسیك، كۆریای باشوور، ئەفریقای باشور، پاشكۆی ئەوروپا D

كۆمەڵەی دووەم B: كەندا، پاشكۆی ئەوروپا A، قەتەر، سویسرا

كۆمەڵەی سێیەم C: بەرازیل، مەغریب، هایتی، سكۆتلاند

كۆمەڵەی چوارەم D: ئەمریكا، پاراگوای، ئوسترالیا،  پاشكۆی ئەوروپا C

كۆمەڵەی پێنجەم E: ئەڵمانیا، كۆراساو، كۆتدیڤوار، ئیكوادۆر

كۆمەڵەی شەشەم F: هۆڵەندا، ژاپۆن، پاشكۆی ئەوروپا F، تونس

كۆمەڵەی حەوتەم G: بەلجیكا، میسڕ، ئێران، نیوزلاند

كۆمەڵەی هەشتەم H: ئیسپانیا، كاپ ڤێردی، سعودیە، ئۆرۆگوای

كۆمەڵەی نۆیەم I: فەرەنسا، سەنیگال، نەرویج، پاشكۆی جیهانی دووەم

كۆمەڵەی دەهەم G: ئەرجەنتین، جەزائیر، نەمسا، ئەردەن

كۆمەڵەی یازدەهەم K: پورتوگال، پاشكۆی جیهانی یەكەم، ئۆزبەكستان، كۆڵۆمبیا

كۆمەڵەی دوازدەهەم L: ئینگلتەرا، كرواتیا، پەنەما، غانا