بۆ ئەوانەی کارتی زیرەکیان هەیە
له سبهینێوه له ناوەندی قەزای چەمچەماڵ و ناحیەكانی شۆڕش و سەنگاو نەوت دابەش دەکرێت
964+
فەرهاد حەسەن
قائیمقامیەتى چەمچەماڵ ئاگادارییەکی یەکەی سوتەمەنی قەزاکەی بڵاوکردووەتەوە و هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە کە سبەی شەممە نەوت دابەش دەکرێت.
دابەشکردنەکە گەڕەکەکانی ناوەندی قەزای چەمچەماڵ و ناحیەکانی شۆڕش و سەنگاو دەگرێتەوە، ئەو هاوڵاتیانەش دەتوانن نەوت وەربگرن کە خاوەنی کارتی زیرەکن.
بڕی نەوتەکە 200 لیترە بە عەداد دابەشدەکرێت بۆ هەر بەرمیلێکیش بڕی 104 هەزار دینار لە هاوڵاتیان وەردەگیرێت.
قائیمقامیەت دەڵێت، ئەو هاوڵاتیانەی کارتی زیرەکی نەوتیان نیە لە رۆژانی داهاتوو پێیان دەدرێت.