ئەم چیرۆکە ببینن
محەمەد و دایکی بڕوانامەیەکیان بەدەستهێنا
964+
ئەمەل ناجی – هەڵەبجە
خەڵکی هەڵەبجەیە، لە شارەزوور خوێندوویەتی بە درێژایی چوار ساڵ دایکی بەیانیان لەگەڵی رۆشتووە و ئێوارەش هاتوونەتەوە.
ئەمە چیرۆکی محەمەد بورهانە، کە خاوەن پێداویستی تایبەتە.
ئەمڕۆ یانزەهەمین خولی دەرچووانی زانکۆی هەڵەبجە بوو، بەرچاوترین دیمەن، دیمەنی تەواوکردنی خوێندنی محەمەد بورهان بوو، کە خاوەن پێداویستی تایبەتە و توانای رۆشتنی نییە.
ئەو بەشی گەشەپێدانی مرۆیی تەواو کردووە، ئەمڕۆ ئاهەنگی دەرچوونی بوو، وەک هەموو رۆژەکانی دیکە، دایکی لە پشتییەوە وەستابوو، تا هەوێنی ماندوبوونی یەکەم رۆژی بۆ کۆتا رۆژەکان لەگەڵی ببینێتەوە.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا