دابەزیوە

نرخی نەوت لە خوار 63 دۆلارەوەیەوە

964+

توانا نەقی

دوای ئەوەی دوێنێ نرخی نەوت دابەزینی بەخۆوە بینی بۆ ئەمڕۆش بەهەمان شێوە بەردەوامە هەرچەندە لە چاو دوێنێندا چەند سەنتێک بەرز بووەتەوە.

بە گوێرەی بۆرسەی جیهانی، بۆ ئەمڕۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە 4.12.2025 نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 62 دۆلار و 95 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هەروەها بەرمیلێك نەوتی خاوی تێكساس بە 59 دۆلار و 27 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

وەبەرهێنەرانی نەوت چاوەڕێی گفتوگۆی ئاشتیی نێوان روسیا و ئۆكرانیا دەكەن، كە ئەگەر بێتەدی، خواست لەسەر نەوت زیاتر دەبێت، هەرچەندە ترس لەسەر بەرزبوونەوەی نەوتی ئەمباركراوی ئەمریكا هەیە، كە هەمیشە كاریگەریی لەسەر نرخی بازاڕی نەوت هەیە.

هەر لەم چوارچێوەیەدا حكومەتی روسیا رایگەیاند، لەگەڵ ئەمریكا نەگەیشتوونەتە رێككەوتن بۆ چارەسەری شەڕی ئۆكرانیا، هەرچەندە سەرۆكی روسیا و نوێنەری ترەمپ لە كۆشكی كرملین كۆبوونەوە و بۆ پێنج سەعات گفتوگۆیان كرد.