سزای 10 ساڵ زیندانی بۆ خاوه‌ن خەڵاتێكی نۆبڵی ئاشتی
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دادگاى وڵاتى بیلاڕوسیا، سزاى 10 ساڵ زیندانى به‌سه‌ر ئەلیس بیالیاتسکی هەڵگری خەڵاتی نۆبڵی و چه‌ند هاوڕێیه‌كی سه‌پاند و ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ى توندى له‌دژی دادگاى ئه‌و وڵاته به‌دواى خۆیدا هێنا.
بەپێی راپۆرتێکی ئاژانسی فرانس پرێس لە رۆژی هەینی 3.3.2023، جگه له ئەلیس بیالیاتسکی، سزای زیندانی بەسەر دوو هاوکاری دیكه‌شی سەپێنراوە کە بریتین لە ڤیلانتین ستیڤانۆڤیتش بە نۆ ساڵ زیندانی و ڤلادمێر لابکۆڤیتش حه‌وت ساڵ.
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و بڕیاره، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ئەم سزادانەی بە ئابڕوچوون وەسفکرد و وتی “تەنیا لەبەرئەوەی تێكۆشاون بۆ ماف و کەرامەت و ئازادی خەڵکی بیلاڕوسیا”.
ماتیۆش مۆراڤیتسکی سەرۆکی حکومەتی پۆڵەنداش سەرکۆنەی ئەو سزایەی کرد و وتی: دەسەڵاتدارانی بیلاڕوسیا بەردەوام هەوڵی بێدەنگکردنی ئەلیس و هاوڕێکانییان داوە، بەڵام ئەوان سووربوون لەسەر خەباتەکەیان بۆ مافی هاوڵاتییانی بیلاڕوسیا.
فەرەنساش ئیدانەی ئەم سزایەی کرد‌و له‌زارى وتەبێژی دەرەوەی فەرەنسا رایگەیاند، سیاسەتی کپکردنی دەنگە ئازاکان له‌دواى هه‌ڵبژاردنه ساخته‌كه‌ى 2020، لەلایەن دەسەڵاتدارانی بیلاڕوسیاوە دژی بزوتنەوە ئاشتیخوازەکان بەردەوامی هەیە.
ئەلیس بیالیاتسکی تەمەن 60 ساڵ دامەزرێنەری رێکخراوی ڤیانسایە کە لە ساڵی 1994 ەوە بەرگری لە مافی مرۆڤ دەکات لە دژی سیستمی سەرکوتکاری ئەلیکساندەر لۆکاشینکۆ، پارساڵ خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی لەگەڵ هەردوو رێکخراوی میمۆریالی روسی و ناوەندی ئازادییە مەدەنییەکان لە ئۆکرانیا وەرگرت.
ئاژانسی ئه‌سۆشیتد پرێس، ئه‌وه‌ى روونكرده‌وه كه هۆكارى سزادانى بیالیاتسكی و هاوڕێكانى به‌نده به پێدانى پاره له‌لایه‌ن رێكخراوى ڤیانسا بۆ زیندانیه سیاسییه‌كانى بیلاروسیا بۆ ئه‌وه‌ى بتوان بیده‌نه پارێزه‌كانیان بۆ ئه‌وه‌ى به‌رگرى زیاتریان لێبكرێت.
به‌رزبوونه‌وه‌ى ده‌نگی ناڕه‌زای فراوان له وڵاتى بیلاڕوسیا دواى راگه‌یاندنى بردنه‌وه‌ى سه‌رۆكى ئه‌و وڵاته لۆكاشینكۆ دێت له هه‌ڵبژاردنه‌كانى ساڵى 2020، وتیان “ئه‌وه هه‌ڵبژاردنێكی ساخته بووه”.
به‌پیچی ئاماره‌كان له‌وه‌ته‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى 2020 زیاتر له 35 هه‌زار كه‌سی له خۆپیشانده‌ران و ناڕازییان تا ئێستا له‌ناو به‌ندیخانه‌كانى ئه‌و وڵاته ماون و رووبه‌ڕووى ئه‌شكه‌نجه‌دانێكی سه‌ختیش بوونه‌ته‌وه.
لۆكاشینكۆ، له‌وه‌ته‌ى ساڵى 1994، سه‌رۆكى بیلاروسیایه و تا ئێستا به‌رده‌وامه .