لە شارەزوور

یەکەمجارە یادی رۆژی جیهانیی خاوەن پێداویستی تایبەت دەکرێتەوە

964+

بڕوا مەجید – شارەزوور

لە قەزای شارەزوور بۆ یەکەمجارە یادی رۆژی جیهانیی خاوەن پێداویستی تایبەت دەکرێتەوە، پانێڵێکیان بەڕێوەبرد خەم و کێشە وگرفتەکانی ئەم توێژەیان تاووتوێ کرد.

بەهجەت رەحمان، سەرپەرشتیاری پەروەردەی تایبەت بە 964ی وت، خاوەن پێداویستانی تایبەت وەکو مرۆڤی ئاسایی هەموو مافێکیان هەیە و پێویستە هەمیشە هاوکاری بکرێن.

وتیشی “ئێستا وەکو جاران نییە ئەم توێژە رەتبکرێتەوە بەڵکو لەهەموو لایەکەوە گرنگیان پێدەدرێت”.

داواشی کرد هەر سێ وەزارەتەکانی پەروەردە، کاروباری کۆمەڵایەتی و تەندروستی بەیەکەوە کار بۆ دامەزراندنی لەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت بکەن

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن

قوتابیان خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانیان لەبیر نەکرد

قوتابیان خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانیان لەبیر نەکرد