هەفتانە چوار گەشتی دەبێت

به‌م به‌یانییه‌ (Ajet) گه‌یشته‌ فڕۆكه‌خانه‌ى سلیمانى

فەرهاد حەسەن

بەرەبەیانى ئەمڕۆ هێڵى فڕۆکەوانى تورکی  Ajet یەکەم گەشتی بۆ هەرێمی کوردستان دەستپێکرد و لە لە فڕۆکەخانەى سلێمانی نیشتەوە.

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بڵاویکردەوە ئەمڕۆ لە پێشوازی دەستپێکردنی گەشتێکی نوێی ئاسمانن بوون و لە چوارچێوەی فراوانکردنی گەشتە ئاسمانییەکان، بەرەبەیانی ئەمڕۆچوارشەممە هێڵی ئاسمانی (Ajet) گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەستپێکرد.

بەپێی ئەو خشتەیەی راگەیاندراوە هەفتانە چوار گەشتی ئاسمانی لە نێوان ئەستەنبوڵ – سلێمانی – ئەستەنبوڵ، ئەنجام دەدەن.

پێشتر دانا محەمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی فڕۆکەخانەی سلێمانی بە 964ـى وتبوو دواى دەستپێکردنەوەى گەشتە ئاسمانییەکانى نێوان سلێمانى و تورکیا، بڕیارە لەسەرەتاى مانگى کانوونی یەکەم هێڵێکى نوێى فڕۆکەوانى تورکی بەناوى  Ajet لە فڕۆکەخانەى سلێمانییەوە گەشتەکانى دەستپێبکات.

رۆژی 3.11.2025، دواى دووساڵ و حەوت مانگ لە قەدەغەى گەشت، یەکەم فڕۆکەى هێڵى تورکیش ئێرلاین لە فڕۆکەخانەى سلێمانى نیشتەوە و ئەوەی ئەمڕۆش دەبێتە دووەم کۆمپانیای فڕۆکەوانی تورکی کە گەشتەکانیان بۆ سلێمانی دەستپێدەکەنەوە.