بنکەی هاتوچۆی هەڵەبجە - وێنە: 964
وادەی بۆ دانراوە
بەبێ گرێبەست مەچن بۆ هەززە و بەڕاد لە هاتوچۆی هەڵەبجە
964+
ئەحمەد مستەفا
هاتوچۆی هەڵەبجە شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە، پێویستە گرێبەستی ئەلیکترۆنی لەگەڵ خۆیان ببەن، کاتێک بۆ ئەنجامدانی پشکنینەکانی هەززە و بەڕاد دەچن.
ئەم بڕیارە لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 2.12.2025، بەشی تۆماری بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەڵەبجە رایگەیاندووە، هەر شۆفێرێک سەردانی بەشەکانی پشکنینی هەززە و بەڕاد دەکات بە مەبەستی بەناوکردنی ئۆتۆمبێل، پێویستە گرێبەستی ئەلیکترۆنی لەگەڵ خۆیدا بهێنێت.
بەپێی راگەیەندراوەکە، لە ئەگەری نەبوونی گرێبەستی ئەلیکترۆنی، مامەڵەی یاسایی بۆ شۆفێرەکە ئەنجام نادرێت، هەروەها ئەم بڕیارە لە رۆژی یەکشەممە، 7.12.2025 جێبەجێ دەکرێت.