"خەڵک گلەیی دەکەن"

هاتوچۆی هەڵەبجە چوونەناوەوەی ماتۆڕسکیلی بۆ نێو بیارە قەدەغە کرد

ژووری هەواڵ

هاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجە بڕیاریدا بە قەدەغەکردنی چوونەناوەوەی ماتۆڕسکیلی دوو تایە بۆ نێو ناوچە گەشتیارییەکانی بیارە لە رۆژانی هەینیدا.

ئەمڕۆ هەینی 9.8.2024، هاتوچۆی هەڵەبجە ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بەهۆی خراپ بەکارهێنانی ئەم ماتۆڕسکیلە لە سنوری بیارە و هەورامان، رێگە بە چوونەناوەوەیان نادرێت و لەلایەن مەفرەزەکانەوە توشی سزا و لێپێچینەوەی یاسایی دەبنەوە.

هاتوچۆی هەڵەبجە دەشڵێت، زۆرێک لە هاوڵاتیان گلەیی و گازندە دەکەن لە خراپ بەکارهێنانی ماتۆڕسکیلی دوو تایە لەلایەن گەنجانەوە، ئەم بڕیارەش بۆ بەرژەوەندی گشتیی هاوڵاتیان و گەشتیارانە.

رۆژانی هەینی گەشتیارێکی زۆر روو لە بیارە و هەورامان دەکەن، گه‌شتوگوزارى هه‌ڵه‌بجەش،‌ كار له‌سه‌ر پڕۆژه‌یه‌ك ده‌كات كه‌ بیاره‌ وه‌ك گوندێكى گه‌شتیاری له‌ جیهاندا ناسنامه‌ به‌ده‌ستبهێنێت و به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى گه‌شتوگوزاریش ده‌ڵێت ئاماده‌كارى بۆ ئه‌م بردنه‌وه‌یه‌ ده‌كه‌ن.