"پارێزگای سەڵاحەدین"
ئەمشەو سێ کەس لە رووداوێکی هاتوچۆدا گیانیان لەدەست دا
+964
سیروان خورشید – دوزخورماتوو
لە سەر رێگای نێوان قەزای عەلەم بۆ پارێزگای سەڵاحەدین، رووداوێکی هاتوچۆدا روویدا و سێ کەس دەستبەجێ گیانیان لەدەست دا.
موئەیەد عەباس، بەڕێوەبەری هاتوچۆ دەرەکییەکانی پارێزگای سەڵاحەدین بە964ـی وت،” رووداوەکە بەهۆی تیژڕەوی شۆفێری ئۆتۆمبێلی جۆری BMW بووە، کاتێک شۆفێرەکەی کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و بە خێراییەكی زۆرەوە خۆی بە دوو ستوونی کارەبادا کێشاوە، بەهۆیەوە شۆفێر و دوو سەرنشینی نێو ئۆتۆمبێلەکە دەستبەجێ گیانیان لەدەستداوە.
وتیشی، ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە هەرسێکیان لە رەگەزی نێرن و تەمەنیان لە نێوان 20 بۆ 30 ساڵیدایە، ئەمشەو لە پارێرگای سەڵاحەدین گەڕاونەتەوە قەزای عەلەم و لە رێگا تووشی رووداوەکە بوون و گیانیان لەدەستداوە، سەرجەمیشیان دانیشتووی قەزای عەلەمن لە پارێزگای سەڵاحەدین.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا
رووداوی هاتوچۆ
هەواڵەکان
هەڵاتنی خۆر و دووکەڵ ئاسمانی هەولێری تەنی و لەمەودا چەپکەپیازیش دەکرێتە دیاری
ئاماری پزیشكی دادی؛
ساڵی رابردوو 183 پیاو و 43 ژن به رووداوی هاتوچۆ لە سلێمانی گیانیان لەدەستداوە
ئاماری ساڵی رابردوو
210 رووداوی هاتوچۆ لە خورماتوو؛ 37 گیانلەدەستدان و 185 بریندار
"ئۆتۆمبێلێک خۆی بە ماتۆڕەکەیاندا کێشاوە"