یەکێکیان خانەنشین بوو
لە هەولێر گۆرانكاری له پۆستی دوو قایمقام و دوو به‌رێوەبه‌ری ناحیه کرا
964+
ئەحمەد مستەفا
ئەمڕۆ دووشەممە، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر زنجیرەیەک گۆڕانکاریی ئیداریی راگەیاند؛ بەپێی بڕیارەکان حامد مستەفا لە قایمقامیەتی پیرمام خانەنشین کرا و کاروان کەریم خان بە وەکالەت لە شوێنی دەستبەکار دەبێت، هەروەها سوارە ئەکرەم وەک قایمقامی نوێی شەقڵاوە دیاری کرا.
سەبارەت بە ناحیەکانیش؛ هەریەک لە تۆڵە مەهدی – بەڕێوەبەری ناحیەی بەحرکە و رابەر ساڵح – بەڕێوەبەری ناحیەی رزگاری گواسترانەوە بۆ دیوانی وەزارەتی ناوخۆ و لە شوێنەکانیان ئەفسەرانی بنکەی پۆلیسی ئەو دوو ناحیەیە بە وەکالەت ئەرکەکان رادەپەڕێنن.
پارێزگار وتوویەتی، گۆڕانكاری له پۆسته كارگێڕییه‌كان ده‌بێته هۆكارێك بۆ نوێبوونه‌وه و به‌خشینی گڕوتینی زیاتر له راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه ئیدارییه‌كان، هەروەها رێنمایی تایبه‌تی پێشكه‌ش كردووە، سه‌باره‌ت به‌وانه‌ی جێگۆركێان پێ كراوه له‌وه‌ی پێویسته به رێنمایی و پاڵپشت به یاسا به‌رده‌سته‌كان كاروباره‌كانی هاوڵاتیان رایی بكه‌ن و خۆیان به دوور بگرن له مه‌حسوبیه‌ت و مه‌نسوبیه .
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا پارێزگاری هه‌ولێر ئاماژه‌ی به فه‌رمانی كارگێڕی تایبه‌ت به‌و گۆڕانكارییه‌كاندا كرد، كه بڕیاریان له‌سه‌ر دراوه، ئه‌وانیش بریتین له :
یه‌كه‌م: خانه‌نشینكردنی، حامد مسته‌فا محه‌مه‌د ئه‌مین له پۆستی قایمقامی قه‌زای پیرمام و دانانی به‌ڕێز كاروان كه‌ریم خان وه‌ك قایمقامی قه‌زاكه به وه‌كاله‌ت.
دووه‌م: دانانی سواره ئه‌كره‌م ئه‌حمه‌د وه‌ك قایمقامی قه‌زای شه‌قڵاوه.
سێیه‌م: به‌خشینی تۆڵه مه‌هدی خۆشناو له ئه‌ركی به‌ڕێوه‌به‌ری ناحییه‌ی به‌حركه و گواستنه‌وه‌ی بۆ ناو دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و سپاردنی ئه‌ركی به‌ڕێوه‌به‌ری ناحییه‌كه به ئه‌فسه‌ری بنكه‌ی پۆلیسی ناحیه‌ی به‌حركه به وه‌كاله‌ت.
چواره‌م: به‌خشینی رابه‌ر ساڵح شێره له ئه‌ركی به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی رزگاری و گواستنه‌وه‌ی بۆ ناو دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و سپاردنی ئه‌ركی به‌ڕێوه‌به‌ری ناحییه‌كه به ئه‌فسه‌ری بنكه‌ی پۆلیسی ناحیه‌ی رزگاری به وه‌كاله‌ت.