یەکشەممەى داهاتوو

پەروەردەی هەڵەبجە فرۆشگای چەند قوتابخانەیەکی بەکرێ دەدات

فەرهاد حەسەن

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە، ئاگاداری هەموو بەڵێندەران و کاسبکاران دەکات، لە زیادکردنێکی ئاشکرادا هەڵدەستێت بە بەکرێدانی فرۆشگای چەند قوتابخانەیەک بەپێی رێنماییەکانی وەزارەتی پەروەردە بۆ ساڵی خوێندنی (2025-2026).

بەپێی نووسراوێکی بەڕێوەبەرایەتییەکە، فرۆشگای ئەم قوتابخانانەی هەڵەبجە بەکرێ دەدرێن، مۆردانە، چوارچرا، شەن، شەهید ئەنوەری موهەندیس، شاڕێ،  سەید ئازاد هەورامی، بزاف و شێخ حەمەئەمین.

هەر کەسێک خوازیارە بەشداری لە زیادکردنەکە بکات لە کات و‌ شوێنی دیاریکراو ئامادەبێت، بەم مەرجانەی خوارەوە:

بڕی 50% پارەی خەمڵێنراوی فرۆشگا وەردەگیرێت.

بڕی 5% پارە خەمڵێنراوی فرۆشگا وەک نرخی بەشداربوون وەردەگیرێت و ناگەرێندرێتەوە بۆ بەشدار بوو.

بڕی 10% نرخی بەکرێدان وەک بارمتە وەردەگیرێت لەو کەسەی فرۆشگاکەی بۆ دەردەچێت.

رۆژی یەکشەممە رێکەوتی 7.12.2025 لە هۆڵی قوتابخانەی (کۆچەر میرزا) بەرامبەر سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەڵەبجە، کاتژمێر 9:30ـى سەرلەبەیانی فرۆشگاكان بەکرێ دەدرێن .