هەواڵەکان

تانکەرەکان غازیان برد و کارەباش دێتەوە


ژووری هەواڵ

لەوکاتەی تانکەرەکان کەوتنەڕێ بۆ گەیاندنی غاز بە وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا، ئاشکرابوو کە تا سبەینێ شار و گوند لە هەرێمی کوردستان، لە سێ رۆژی تاریکی و بێ شەحنی رزگاریان دەبێ.

بەشێک لە خانەنشینان لە بانکی شارەزوور، پێیان وتراوە کە فۆڕمی هەژماری من پڕنەکەنەوە، موچەکانتان رادەگیرێ، لە قەزاکە ژمارەی ئەو خانەنشیانەی فۆڕمەکەیان پڕنەکردووەتەوە 139 کەسن.

لەژێر یەکتربڕی ئارام لە سلێمانی کامێرای تۆمارکردنی خێرایی ئۆتۆمبێل دانرا و لە دوو شوێنە دیکەش دادەنرێت، باشترە شۆفێران ئاگادار بن.

تۆڕی 964 چیرۆکی راسپێر هەندرێن گەنجێکی تەمەن 27ساڵانی قەزایی کۆیەتان بۆ دەگێڕێتەوە، کە تەمەنی تەنیا سێ مانگ بووە کاتێک بەهۆی نەخۆشی زەردوویی توشی تالاسیمیا بووە، ئێستاش لەگەڵ ئەوەی مانگانە پێویستی بە خوێنە، بەڵام لە شوشتنگەیەکی کۆیە کاردەکات و یارمەتی خێزانەکەشی دەدات.