پارەی هۆتێلی پێ نەماوە
پیاوێک ماوەی ھەفتەیەکە لەناو پارکی بازاڕی کەلار دەمێنتەوە
964+
میلاد جەلال – کەلار
پیاوێک ماوەی ھەفتەیەکە لەناو پارکی بازاڕی کەلار دەمێنتەوە، پەیامنێری 964 قسەی لەگەڵ کردوە و دەڵێت،”سێ مانگە لە وڵاتی دانیمارک گەڕاوەتەوە، لەبەر ئەوەی لەگەڵ خێزانەکەی ناگونجێت ناچێتەوە ماڵەوە.
بەقسەی خۆی پیاوەکە لە ھۆتێل دەمایەوە بەڵام ئێستا پارەی پێنەماوە و ماوەی ھەفتەیەکە لەناو پارکی بازاڕی کەلار جێگەی راخستوە.
ئەو پیاوە دەڵێت،”ئەگەر جێگایەکم بۆ دابین بکرێت ئامادەم بڕۆم لێی بمێنمەوە و نەجاتم بێت لێرە”.
پێداچوونەوە: توانا نەقی