لەم بێکارەباییە

وەستایەک: مۆلیدە و دڵى خەڵک چاک دەکاتەوە

964+
ئەحمەد محەمەد- سلێمانى

بەهۆى ئەو قەیرانەى لە کارەبا دروستبووە، بازاڕى وەستاکانى چاککردنەوەى مۆلیدەى ماڵان گەرمە و بەرناکەون.

ئاوات لەتیف، وەستایەکى چاککردنەوەى مۆلیدەیە لە سلێمانى، بۆ 964 قسەى کرد و وتى،”بەیانیان زوو دێم تا درەنگى شەو دەمێنمەوە و رۆژ هەیە نزیکەى 20 مۆلیدە چاک دەکەمەوە”.

وەک باسى دەکات، بەهۆى ئەوەى لە ماوەى رابردوو وەزعى کارەبا باشبووە، خەڵک کارى بە مۆلیدەکانیان نەکردووە، ئێستاش کە کارەبا کەمبووەتەوە و مۆلیدەکانیان ئیش پێدەکەن، بەشێکیان کێشەیان هەیە.

بەوتەى وەستا ئاوات، چەندین کەس مۆلیدەیان بۆ دەهێنێت و هەندێ مۆلیدەش گەورەن خۆیان سەردانیان دەکەن و لەماڵەوە بۆیان چاک دەکەنەوە.

دڵى خەڵکیش چاک دەکەینەوە

وەستا ئاوات وتیشى،”بەهۆى ئەو قەرەباڵغییەى لەسەرمان دروستبووە، هەندێ کەس دێت ناتوانین بە زوویى ئیشەکەیان بۆ بکەین، بۆیە توڕە دەبن، ئێمەش ناچار لەگەڵ چاککردنەوەى مۆلیدەکانیان دەبێت دڵیشیان چاک بکەینەوە”.

بەهۆى ئەو هێرشەى کرایە سەر کێڵگەى غازى کۆرمۆر، گرفت بۆ کارەباى 24 کاتژمێرى دروستبووە و بەرهەمهێنانى نزیکەى 3000 مێگاوات کەمیى کردووە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

بێ کارەباییە و خوا رسقی حەمامەکانی دەرەوەی داوە

بێ کارەباییە و خوا رسقی حەمامەکانی دەرەوەی داوە