"پرۆتین دەبێت وەك جێگرەوە بەكاربێت"
ئۆلسیسی پاڵەوانی یاری لەشجوانی حەز لە خواردنی كوردی دەكات
964+
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
ئەمرۆ هەینی 28.11.2025 لە هەولێر براندی بایۆتیك تایبەت بە پرۆتین بۆ یەكەمجار سەنتەرێكی بۆ یاریزانانی لەشجوانی كردەوە میوانداری پاڵەوانی یاری لەشجوانی ئەمریكی ئۆلسیس ۆرلدشی کرد و هەوادارانیش نۆرەیان گرت بۆ وێنە گرتن لەگەڵی.
ئۆلسیس ۆورلد بە 964وت پێشوازیەكی زۆر گەرم لەخۆی و تیمەكەی كراوە و دەشڵێت “یاریزانی كورد رامی دەناسم”.
وتیشی “خواردنی پرۆتین و رێكخستنی سیستەمی خۆراك زۆر گرنگە نابێت پرۆتین چەند ژەمێكی لەیەك رۆژ بەكاربێت دەبێت وەك پاشكۆ بێت”.
زۆر دلخۆشە کە لە هەولێرە و حەزیش دەكات چەند جاری دیکەش سەردانی بكاتەوە و وتیشی “ئەمرۆ دەچم خواردنی کوردی تاقی دەكەمەوە”.
یاریزانەكە خاوەن هەوادارێكی ئێجگار زۆرە لەپلاتفۆرمەكانی ئینستگرام بۆ ماوەی سێ رۆژ دەمێنێتەوە و لەهۆلەكانی لەشجوانی هەولێر یاری دەكات وا بریارە لەناوەراستی هەفتەی داهاتوو بگەرێتەوە ئەمریكا.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن