چالاكوانێك له كۆیه سه‌ردانى ده‌كات و بیرى هه‌لاجه‌كانی شاره‌كه‌ى ده‌كات
تاقه هه‌للاجه‌كه‌ى گه‌رمیان 12 جۆر به‌رهه‌می هه‌یه و ده‌ڵێت “ناهێڵم پیشه‌كه لەناوبچێت”
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ئومێد ره‌زا، چالاكوانێكی شارى كۆیه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ى هه‌لاجه‌كانى پیشووى شاره‌كه‌ى بیربكه‌ویته‌وه سه‌ردانى شارى كفرى ده‌كات كه تاقه هه‌لاجێكی گه‌رمیان له‌وێ ئه‌و پیشه‌یه‌ى به زیندوویی هێشتووه‌ته‌وه.
ئومید ده‌ڵێت، پیش‌تر له كۆیه ژماره‌یه‌كی زۆرى هه‌للاج هه‌بووه و چه‌ندین به‌رهه‌مى جۆراوجۆریان دروستكردووه به‌ڵام ماوه‌ى نزیكه‌ى شه‌ش ساڵ ده‌بێت هیچ هه‌للاجێك له شاره‌كه‌ى نه‌ماوه.
زانیارى كۆكردووه‌ته‌وه، كه تاكه هه‌للاجێك له قه‌زاى كفرى هه‌یه و به‌رده‌وامی به پیشه‌كه‌ى داوه، ئومێدیش ده‌چێته لاى كه شوێنه‌كه‌ى له قەیسه‌رییه كۆنه‌كه‌ى ئه‌م قه‌زایه‌یه.
سه‌لیمى هه‌للاج، هه‌للاجه تاقانه‌كه‌ى كفرییه شوێنى كاركردنه‌كه‌ى به ئومێد پیشان ده‌دات و ده‌ڵێت “ناهێڵم ئه‌و پیشه‌یه له‌ناوبچێت”.
ته‌نیا ئه‌مساڵ 200 كوڵه‌باڵى له‌و هه‌للاجخانه‌یه دروستكردووه و له ژووره‌وەش به‌رهه‌مه‌كانى وه‌كو لباد و چیغ و كڵاو ده‌بیندرێن، به‌ڵام سه‌لیم ده‌ڵێت، له شوینه‌كه‌یدا 12 جۆر به‌رهه‌مى دروستده‌كات و به‌رده‌وامیش ده‌بێت له زیاد كردنى به‌رهه‌مه‌كانى.
ئومێد ره‌زا نووسیویه‌تى “پیشەی هەللاجی لە کۆیە، گرنگی و تایبەتمەندی خۆى هەبوو، به‌ڵام بەداخەوە تەوژمی پێشکەوتنی تەکنەلۆژیا، زۆر شتی لەناو برد، كه یه‌كیك له‌و پیشانه هه‌للاجی بووه”.
داواش له هاوڵاتیانى كۆیه ده‌كات “کێ ناوى ئەو کەسانە دەزانێت کە کارەی هه‌للاجیان له كۆیه دەکرد، ده‌مه‌ویت ناوه‌كانیان كۆبكه‌مه‌وه بۆ ئەوەی هەموومان زانیاریمان لەسەریان هه‌بێت”.