جەوەکە زیاتر فێنک دەبێت

کەشەکە ئاسایی بووەوە و سبەی ماڵی گەشت و سەیرانە

964+

شۆڕش قادری

کەشەکە ئاسایی بووەوە و سبەی ماڵی گەشت و سەیرانە، ئاسمان لە زۆربەی ناوچەکان پەڵەهەور و تەواو پاییزی دەبێت و پلەی گەرماش کەمێک نزمتر دەبێتەوە.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ پێنجشەممە 27.11.2025  ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت، پلەی گەرماش یەک بۆ دوو پلەی دیکە نزم دەبێتەوە.

بۆ سبەی هەینیش، ئاسمانی کوردستان بەگشتی پەڵەهەوردەبێت، پاشان دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور و لە ناوچە شاخاوییەکان هەندێ کات هەوری تەواو دەبێت، بەرزترین پلەی گەرماش لە گەرمیان تۆمار دەکرێت بە 25 پلەی سیلیزی.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ؛

هەولێر: 19 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 18 پلەی سیلیزی

دهۆک: 17 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 17 پلەی سیلیزی

کەرکوک: 21 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 17 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 23 پلەی سیلیزی

لە چەند ناوچەیەکی سلێمانی و ئیدارەی راپەڕین نمەباران د...

لە چەند ناوچەیەکی سلێمانی و ئیدارەی راپەڕین نمەباران دەبارێت

عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەى گۆڕانی کەشوهەوا به‌شێك له‌...

عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەى گۆڕانی کەشوهەوا به‌شێك له‌ بیابانه‌كه‌ى سه‌وز ده‌كات