لە سنووری هەولێر و کۆیە

42 کامێرای تۆمارکردنی تیژڕەویی کەوتنەکار و سەرپێچییەکان دەگرن

964+

دەریا ئەحمەد – کۆیە

لە سنووری هەولێر و کۆیە، 42 کامێرای دیکەی تۆمارکردنی تیژڕەویی بەفەرمی کەوتنەکار و لە ئێستادا بەدواوە، سەرپێچیکردنی شۆفێرانیان لەدەست دەرناچێت.

ئەو کامێرایانەی لە 17ـی ئەم مانگەوە وەکوو تێست دەستبەکاربوون، بەڵام لەم ساتە بەدواوە، ئیدی سەرپێچییەکان تۆمار دەکەن.

سەنگەر سەڵاحەدین بەڕێوەبەری هاتوچۆی کۆیە بە 964ـی وت، “لە کاتژمێر 12ـی ئەمشەوەوە کامێرا تازەکانی تۆمارکردنی سەرپێچی هاتوچۆ بەفەرمی دەستبەکاربوون و سزاکانیشیان 50 هەزار و 70 هەزار دینار دەبێت.

“لێدان لە چرای سوور، پێچکردنەوه لەکاتی چرای سوور و بڕینی هێڵی پەڕینەوە، سێ لەو سزایانەن کە کامێراکان تۆماری دەکەن، بۆ ئەمەش سزاکەی 50 هەزار دینارە و سزای چوارەمـیش تێپەڕینە بە خێرایی زیاتر لە 60 کیلۆمەتر لە ترافیکی سەوز و سزاکەشی 70 هەزار دینارە”، سەنگەر سەڵاحەدین وای وت.

ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیارە لە داهاتوودا شەش کامێرای دیکەی تۆمارکردنی خێرایی لە قەزای کۆیە دابنرێن.

ئەم کامێرایانەی ئێستا بەفەرمی کەوتوونەتە کار، ژمارەیان 42 کامێرای جێگیرە و دابەشبوون بەسەر هەریەک لە سەنتەری شاری هەولێر و کەسنەزان و پیرمام و کۆیە و بەحرکە و دارەتوو.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

لە سبەینێوە لە 33 شەقامی هەولێر کامێرای جێگیری تیژڕەوی ...

لە سبەینێوە لە 33 شەقامی هەولێر کامێرای جێگیری تیژڕەوی بە تێست دەکەوێتەکار