رێگەی سەرەکی چوونە نێو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی _ وێنە: 964
"ماڵپەڕەکەیان وەستاوە"
بۆ زانینی گەشتەکان تەلەفۆن بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی بکەن
964+
ئەحمەد مستەفا
ئەگەر بتەوێ زانیاری بزانی لەبارەی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی، ئەوە لە جیاتی سەیرکردنی ماڵپەڕکەیان تەلەفۆنیان بۆ بکەن.
فڕۆکەخانەکە لە راگەیەندراوێکدا ئەمشەو 26.11.2025 دەڵێت، بەهۆی دروستبوونی گرفتێکی تەکنیکی ئەمڕۆ بەشێک لە ماڵپەڕی دامەزراوەکان لەکارکەوتوون و لایەنی پەیوەندیدار لە هەوڵی چارەسەری بەپەلەی گرفتەکەدان.
ئەمەش، ژمارەی سەنتەری زانیاری فڕۆکەخانە ( 07702229990 ) کەیە و دەتوانن تەلەفۆنیان بۆ بکەن.
ئاگادارییەک لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانییەوە
بەهۆی دروستبوونی گرفتێکی تەکنیکی ئەمڕۆ بەشێک لە ماڵپەڕی دامەزراوەکان لە کار کەوتوون و لایەنی پەیوەندیدار لە هەوڵی چارەسەری بەپەلەی گرفتەکەدان
هاوڵاتیان و گەشتیارانی بەڕێز …
بۆ وەرگرتنی زانیاری لەسەر گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەتوانن پەیوەندی بە سەنتەری زانیاری فڕۆکەخانەوە بکەن.سەنتەری زانیاری فڕۆکەخانە ( 07702229990 )
لەگەڵ ڕێزدا
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی
بەشی پەیوەندیەگشتیەکان و ڕاگەیاندن
٢٠٢٥/١١/٢٦