"دڵنیام خۆیان تێدا دەبیننەوە"
بۆ نمایشی فیلمەکانی کاسبکارانی شێخەڵای بانگێشت کردووە
دەشتی عارف ـ هەولێر
دەرهێنەرێکی گەنج، بۆ نمایشی فیلمەکانی بانگێشتی کاسبکارانی بازاڕی شێخەڵای هەولێری کردووە و دەڵێت، دڵنیام لە بەشێکی دیمەنەکان خۆیان دەبیننەوە.
هێڤار عومەر، سەرقاڵی دابەشكردنی بلیتەکان بوو لەناو بازاڕ پەیامنێری 964 چووە لای و وتی، دەمەوێت هەموو چین و توێژەکان بینەری فیلمەکەم بن، چونکە فیلم و سینەما جەماوەرین، بۆیە حەزم کرد ئەو کاسبکاراتە دەعوەت بکەم، تاوەکو چێژ لە فیلمەکان ببین.
وتیشی، ناوەڕۆکی فیلمەکان بەجۆرێکن هەموو کەسێک و هەموو چین و توێژێک تێیدەگات، ئەمەش زیاتر رێخۆشکەر بوو بۆ ئەوەی ئەو کاسبکارانە بانگێشت بکەم، کە ژمارەیان 65 بۆ 70 کەس دەبێت.
ئەمڕۆ چوار فیلم لە ئێمپایەر سینەما نمایش دەکرێت، کە سەرجەمیان هێڤار عومەر کاری دەرهێنانی بۆ کردوون.
پێداچوونەوە: پەری ساڵح