"هه‌ر مۆلیده‌یه‌ك لانیكه‌م 10 ملیۆنى دینارى لاى حكومه‌ته"
200 خاوه‌ن مۆلیده داواى پاره‌ى كاره‌باى دوو ساڵى بیره ئاوه‌كانى هه‌ولیر ده‌كه‌ن
964+
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
200 خاوه‌ن مۆلیده له‌هه‌ولێر چوونه به‌رده‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاوى ئه‌و پارێزگایه و داواى پاره‌ى دوو ساڵى پێدانى كاره‌با به مۆلیده‌ى بیره‌كانى ئاو ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌مه‌ش گردبوونه‌وه‌یان ئه‌نجام دا.
پاره‌ى كاره‌باكه‌یان هی ساڵانى 2024 و 2025 ـه.
هەڵگورد فاتیح، نوێنەری خاوەن مۆلیدەكان به 964ـى وت، هاتوون داوای مافی خۆیان بكەن كه كارەبایان بە بیرەكان ئاوى هه‌ولێر داوه و ژمارەیان 200 خاوەن مۆلیدەیە.
وتیشی “هه‌ر خاوه‌ن مۆلیده‌یه‌ك، له 10 ملیۆن تاوه‌كو 45 ملیۆن دینار پاره‌ى پێدانى كاره‌بایان لاى دائیره‌ى ئاوه، داوا لە پارێزگاری هەولێر دەكەین فشار لە بەرێوبەری بانك بكات بۆئه‌وه‌ى ئه‌و پاره‌یه وه‌ربگرین”
به‌قسه‌ى ئه‌م نوێنه‌ره، له بەڕێوەبەرایەتی ئاوى هه‌ولێر نووسراوى فه‌رمى كراوه بۆ خه‌رجكردنى پاره‌كانیان به‌ڵام له بانك پاره‌كه‌یان بۆ سه‌رف ناكرێت.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن