زیاتر لە حه‌وت ملیۆن خێزان پیاو سه‌رۆكایه‌تیان ده‌كات

ئەنجامى كۆتایی سەرژمێریی گشتیی دانیشتوان لە عێراق راگەیەندرا

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئەنجامە کۆتاییەکانی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووانی لە راگەیاند کە 46 ملیۆن و 118 هه‌زار و 793 كه‌سه‌.

ئەمڕۆ چوارشەممە، محەمەد تەمیم وەزیری پلاندانان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئەنجامی كۆتایی سه‌رژمیری راگه‌یاند  و ئاماژه‌ى به‌وه‌كردن وەزارەته‌كه‌یان دوای تەواوکردنی زانیارییەکان و شیکردنەوەی ئەو داتایانەی لەم سەرژمێرییەدا دەستیکەوتووە، ئه‌نجامه‌ كۆتاییه‌كه‌ى ئاشكرا كردووه‌.

یەکەم سەرژمێرییە دوای 37 ساڵ.

کۆی گشتی خێزانەکان لە عێراق گەیشتووەتە نزیکەی هه‌شت ملیۆن و 54 هەزار و 385 خێزان، ژمارەی دانیشتووانی بیانیش لە عێراقدا 340 هه‌زار و 131 كه‌سه‌.

ئاشكرایكرد، کۆی گشتی دانیشتووانی عێراق جگە لە بیانییەکان گەیشتووەتە 45 ملیۆن و 778 هەزار کەسه‌، 23 ملیۆن و 161 هەزار له‌ ره‌گه‌زى نێر بە رێژەی 50.2%ـی دانیشتووان و ژمارەی مێینە 22 ملیۆن و 957 هەزار بە رێژەی 49.8٪ـی دانیشتووان، ژمارەی ئەو خێزانانەی پیاو سەرۆکایەتییان دەکات زیاتر لە حه‌وت ملیۆن خێزانە و ئەوانەی ژن سەرۆکایەتییان دەکات زیاتر لە 910 هەزار خێزانە.