“ھەر ژن سکاڵا ناکەن ئێستا پیاوانیش سکاڵا دەکەن”
سکاڵاکانی توندوتیژی دژ بە ژنان و خێزان لە گەرمیان زیادیان کردووە
964+
میلاد جەلال – گەرمیان
سکاڵاکانی توندوتیژی دژ بە ژنان و خێزان لە گەرمیان بەراورد بە ساڵی رابردوو زیادیان کردووە، بەرپرسیکی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان دەڵێت، ”ئێستا پیاوانیش سکاڵا تۆمار دەکەن”.
رائید ئەیوب حسێن، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان و خێزانی گەرمیان بە 964ـى وت، ”بەپێی ئەو داتایانەی لەبەردەستمانن ژمارەی سکاڵاکانی توندوتیژی ژنان لە 10 مانگی ئەمساڵ زیادیان کردووە بەراورد بە 10 مانگی ساڵی رابردوو”.
“ھۆکارەکانی توندوتیژی ھەمەجۆرن، بەڵام لەم چەند ساڵەی دواییدا ھۆکاری سکاڵاکان زیاتر خراپ بەکارھێنانی تۆڕەکانی پەیوەندیکردن و خراپی باردۆخی ئابووریە”، ئەیوب حسێن وای وت.
ئاماژەی بەوەش کرد، تەنیا ژنان نین سکاڵا تۆماردەکەن کە توندوتیژیان بەرامبەر کرابێت، ئێستا سکاڵای پیاوانیش زیادی کردووە، لەھەردوو رەگەزەکە دێنە لامان بەھۆکاری جیاواز سکاڵا تۆمار دەکەن.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر