450 دەنگ

قوتابخانەی ئەلفابێتی ناحکومی دەنگیاندا بە هاندەرانی یانەی زاخۆ

964+

عەبدولعەزیز خالند- هەولێر

مامۆستا و فەرمانبەر و قوتابیانى قوتابخانەیەکى ناحکومى لە هەولێر، دەنگ بە هاندەرانى یانەى زاخۆ دەدەن بۆ باشترین هاندەرى ساڵ.

ئاشتى تەحسین، یاریدەدەرى قوتابخانەى” ئەلفابێیى” ناحکومى بە 964ـى وت،”لەچوارچێوەى داواکارییەکەى وەزارەتى پەروەردە بۆ دەنگدان بە هاندەرانى یانەى زاخۆ، ئێمە وەک مامۆستا و فەرمانبەر و قوتابیانى قوتابخانەکەمان، دەنگمان دا بە هاندەرانى زاخۆ”.

وەک باسى دەکات، بەتێکڕا ژمارەیان 450 کەسە و هەموویان دەنگیان بە یانەى زاخۆ داوە.

نێچیرڤان توانا، قوتابى قوتابخانەکە وێڕى ئەوەى لەگەڵ هاوڕێیانى دروشمەکانى ئۆڵتراسى زاخۆیان بۆ 964 وتەوە، قسەى بۆ 964 کرد و وتى،”خۆم و هاوڕێکانم دەنگمان بە هاندەرانى زاخۆ داوە”.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

چاڵێنجى دەنگدان بە هاندەرانى زاخۆ

چاڵێنجى دەنگدان بە هاندەرانى زاخۆ