پایتەختى ئاشتى
سبەى یادى 156ـەمین ساڵیادى دامەزراندنى هەڵەبجەیە
964+
وریا فەتاح
سبەینێ دووشەممە 24.11.2025، یادى 156ـەمین ساڵیادى دامەزراندنى شارى هەڵەبجەیە و چەندین چالاکى جۆراوجۆریش ئەنجام دەدرێن.
نوخشە ناسیح، پارێزگارى هەڵەبجە بڵاوى کردەوە، سبەینێ لە دیدارێکى شکۆدار و تایبەتدا، 156ـەمین ساڵیادى دامەزراندنى پایتەختى ئاشتى بەرز رادەگرین.
ئاشکراشى کردووە، بەو بۆنەیەوە زنجیرەیەک چالاکیی هەمەڕەنگی هونەری و رۆشنبیری ساز دەکرێت، کە شایستەی مێژووی پڕشنگداری شارى هەڵەبجەیە.
خۆشحاڵى خۆیشى دەردەبڕێت بە بەشدارى هاوڵاتیانیان و دەڵێت: هاتنی ئێوە، نیشانەی وەفاداری و خۆشەویستیی ئێوەیە بۆ شارەکەتان.
چالاکییەکان لە شەقامى حەمەوغان لە کاتژمێر 9ـى سەرلەبەیانییەوە دەستپێدەکات.