لە بێجى و شەرگات و تکریت هەستى پێکراوە

دواى ساڵانێک لە بێ دەنگى؛ بومەلەرزەیەک سنوورى سەڵاحەدینى هەژاند

964+

سیروان خورشید- خورماتوو

کەمێک لەمەوبەر، بومەلەرزەیەک سنوورى پارێزگاى سەڵاحەدینى هەژاند و گوڕەکەى 4 و پۆینت 4 بووە.

ئیبراهیم قەیسى، بەڕێوەبەرى کەشناسى و بومەلەرزەزانى قەزاى بێجى بە 964ـى وت،”چەقى بومەلەرزەکە لە نێوان قەزاى بێجى و قەزاى شەرگات بووە، بەڵام لە تەواوى سنوورى پارێزگاى سەڵاحەدین هەستیپێکراوە”.

ئاشکراشى کرد، گوڕ و هێزى بومەلەرزەکە 4 پۆینت 4 پلەى رێکختەر بووە و خەڵک هەستى پێکردووە.

باسى لەوەشکرد، ساڵانێکى زۆرە بومەلەرزەیەکى لەمشێوەیە لە سنوورى پارێزگاى سەڵاحەدین نەهاتووە.

لەبارەى زیانەکانیشەوە باسى لەوەکرد، تائێستا نازانن زەرەر و زیانەکان چى بوون و بەدواداچوون دەکەن.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

کەمێک پێش ئێستا بۆمەلەرزیەک لە مەخمور روویدا

کەمێک پێش ئێستا بۆمەلەرزیەک لە مەخمور روویدا