کەرکوک

جوتیارێک لەسەر دەڕاسە بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەست دا

964+
کاروان ساڵحی-کەرکوک

جوتیارێک لە کاتی کارکردن لەسەر پارچە زەوییەکی کشتوکاڵی لە گوندی زیباتی ناحیەی رەشاد دەڕاسەکەی بەر وایەرێک کارەبا دەکەوێت، بە هۆیەوە کارەبا گرتی و دەستبەجێ گیانی لەدەست دا.

سەرچاوەیەک لە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی گشتیی حەویجە بە 964ـی وت، بەیانی ئەمڕۆ شەممە 22.11.2025 تەرمی گەنجێکی 36 ساڵ بەناوی باسل مۆفەق عوبەیدی گەیشتە نەخۆشخانەکەمان، دەرکەوت ئەو گەنجە بەهۆی تەزووی کارەباوە لەسەر دەڕاسەکەی گیانی لەدەستداوە.

وتیشی، بەپێی قسەی ئەو کەسانەی تەرمەکەیان هێناوە، گەنجەکە جوتیارە و خێزاندارە و باوکی سێ منداڵە، چەندین ساڵە کار لەسەر دەڕاسە دەکات، بەڵام ئەمڕۆ وایەرێک لە زەوییەکە کەوتووەتە ناو خۆڵ و قوڕەوە و دیار نەبووە، لە خەرماشەی دەڕاسەکە ئاڵاوە و ئەوەش وای کردووە کارەبا بیگرێ و گیان لەدەستبدات، تەرمەکەشی رەوانەی پزیشکی دادی کەرکوک کراوە بەمەبەستی توێکاری و پاشان رادەستی کەسوکارەکەی دەکرێتەوە.
ناحیەی رەشاد سەر بە قەزای داقوقە، بەڵام هاوسنوورە و نزیکترە لە قەزای حەویجە، ئەوەش وای کردوە تەرمەکە رەوانەی حەویجە بکرێت.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

لە حەوشەکەیدا پیاوێک تەزووی کارەبا گرتی و گیانی لەدەست...

لە حەوشەکەیدا پیاوێک تەزووی کارەبا گرتی و گیانی لەدەستدا