یاریگاکەیان بێ کارەبایە
وەرزشوانانی ناحیەی ئاشتی ناتوانن شەوانە یاری بکەن
964+
دەریا ئەحمەد – کۆیە
یاریگای شەش یاریزان لە ناحیەی ئاشتی قەزای کۆیە، لە شەواندا کارەبای نییە و چەندین تیپی تۆپی پێ چاوەڕێن یاری تێدا بکەن و بە داخراوی ماوەتەوە، بەڕێوەبەری فەرمانگەی کارەبای ناحیەکەش دەڵێت،هەفتەی داهاتوو لەگەڵ بەڕێوەبەری ناحیە دانیشتنێک بۆ چارەسەر کردنی کێشەکە.
هیوا ساڵح، بەڕێوەبەری فەرمانگەی کارەبای ئاشتی بە 964ـی وت، هەفتەیەکە کێشەی کارەبا لە سنوورەکەمان هەیە و لەکاتەکانی شەودا کارەبای نیشتیمانی نییە و وەرزشوانان داوایان کردووە، کارەبای بەردەوامیان پێبدرێت و هەفتەی داهاتوو لەگەڵ بەرێوەبەری ناحیەیی ئاشتی دانیشتنێک لەو بارەوە دەکەین و دەرخستەیەک ئامادە دەکەین، کە بزانین پێویستی بە چی هەیە و دەتوانین چۆن ئەم گرفتەیان بۆ چارەسەر بکەین.
ماوەی یەک هەفتەیە وەرزشوانانی سنوورەکە چاوەڕێن کارەبای نیشتیمانی ماڵان بگەڕێتەوە تا بتوانن یاری لە یاریگاکەدا بکەن، بەڵام بەهۆی کەمی کارەباوە بە دڵ ساردیەوە دەگەڕێنەوە و ناتوانن یاریەکەیان ئەنجام بدەن.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر