زانکۆی سلێمانی.
وەزارەتی خویندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی:
“زانکۆی سلێمانی وەک تەنیا زانکۆ لە عێراقدا دەچێتە ناو ریزبەندیی شانگهای”
964+
ژێوار خدر
بۆ ساڵی 2025، زانکۆی سلێمانی وەک تاقە زانکۆ لە سەرانسەری عێراقدا دەچێتە ناو ریزبەندیی جیهانیی دامەزراوەی شانگهای و وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستىش پیرۆزبایى لە زانکۆکە دەکات.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێم رایەگەیاند، زانکۆی سلێمانی وەک تاکە زانکۆ لە عێراقدا، پلەی 301 – 400 لە بواری ئەندازیاریی شارستانی و 401 – 500 لە ماتماتیک دا لە سەرتاسەری زانکۆکانی جیهاندا بەدەستهێنا.دەشڵێت، ئەم ئەنجامە بەپێی ریزبەندیی جیهانیی بوارەکانی خوێندنی دامەزراوەی شانگهای بۆ ساڵی 2025 بەدەستهاتووە و تیایدا زانکۆی سلێمانی تاکە زانکۆیە لەسەر ئاستی گشت زانکۆکانی عێراق کە پێوەرەکانی دامەزراوەی شانگهای تێدا بووە و بەو هۆیەشەوە ریزبەندی بۆ کراوە.
روونیشیکردووەتەوە، ئەم دەستکەوتەى زانکۆى سلێمانى نیشاندەرى ئەو راستییە کە زانکۆکانى کوردستان لە رێگەى کارەکانیانەوە دەیانەوێت شوێنێکى باشتر لە نەخشەى ئەکادیمیاى جیهاندا دەستەبەربکەن و ئەم ئەنجامە کاریگەری ئەرێنى دروست دەکات لەسەر رەوتى پێشکەوتنى ئەکادیمیا و ئاستى زانستى زانکۆکانى کوردستان بەگشتى.
ریزبەندیی شانگهای پێوەرێکی جیهانیی ساڵانەیە بۆ هەڵسەنگاندنی کوالیتی ئەکادیمی و توێژینەوەی زانکۆکانی سەرتاسەری جیهان.